TY - JOUR T1 - كاك ئەحمەدی شێخ لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا TT - Kak Ahmadi Sheikh in Ottoman Documents AU - Ahmad, Hemin Omar PY - 2025 DA - October Y2 - 2025 DO - 10.15182/diclesosbed.1656580 JF - Dicle Üniversitesi Sosyal Bilimler Enstitüsü Dergisi JO - DÜSBED PB - Dicle Üniversitesi WT - DergiPark SN - 1308-6219 SP - 274 EP - 293 IS - 40 LA - ku AB - بە درێژایی مێژووی ئیسلام، كورد وەك گەلانی ناوچەكە ڕۆڵێكی گەورەی لە بواری زانستە ئایینییەكان گێڕاوە و لەو بارەوە زۆر زانای كورد لەناو زانایانی ئیسلام دەبنیرێن. كاك ئەحمەدی شێخ (1793-1887) وێڕای ئەوەی كوڕی زانایەكی گەورەی پڕ بەرهەم و شێخێكی تەریقەتی قادری بووە كە شێخ مەعرووفی نۆدەهی بووە، خۆیشی لەگەڵ ئەوەی جێگرەوەی باوكی و زانایەكی پڕ خزمەت بووە ، لە هەمان كاتدا كەسایەتییەكی كاریگەریی ناوچەكە بووە و تەنانەت لەسەر ئاستی دەوڵەتی عوسمانیشدا حسێب بۆكراو بووە. ئەگەر چی نەوەی ئێستا تەنیا لە ڕێی مەكتووباتەكانی و چەند بەرهەمێكی دی و مەزار و مزگەوتەكەیەوە بەردەوام ناوی ئەوی دێتە گوێ، بەڵام لەبەرئەوەی لە ئەرشیفی وڵاتانی دەوروبەرەوە بەدوایدا نەگەڕاوین و نازانین كەسایەتیی ئەو زاتە گەورەیە لە یادگەی ئەواندا چی لەبارەوە گوتراوە و چۆن باس كراوە؟ بەتایبەتی ئەرشیفخانەی دەوڵەتی عوسمانی، كە تێیدا سەدان زانای گومناومان لەنێو ئەو ئەرشیفەدا دەدۆزرێنەوە. كاك ئەحمەدی شێخیش چ وەك زانایەك و چ وەك شێخێكی تەریقەت و كەسایەتییەكی كاریگەری سلێمانی و ناوچەكە لە زۆر پرسدا لەنێو ئەو ئەرشیفەدا دەنگ و ڕەنگی هەیە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵی داوە لە بەر سایەی ئەرشیفی عوسمانیدا چەند زانیارییەكی تازە لەبارەی ئەم زانایەوە بخاتەڕوو، لەوانە: ناسناوەكانی كاك ئەحمەدی شێخ لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا، ڕەنگدانەوە و ناوهاتنی لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییەكانی دەوڵەتی عوسمانی، سێ نامەی بڵاونەكراوەی كاك ئەحمەد، كاك ئەحمەد و زەوییە وەقفكراوەكانی بۆ تەكیەكەی، تەكیە و مزگەوتەكەی لەناو بەڵگەنامەكاندا، وەفاتی كاك ئەحمەد و هەروەها دەستنووسی بەرهەمەكانی لەناو ئەرشیفخانەكانی عوسمانیدا و چەند بابەتێكی تری پەیوەست بەم كەسایەتییە كاریگەرەی كورد. KW - كاك ئەحمدی شێخ KW - مەكتووبات KW - دەستنووس KW - تەریقەتی قادری KW - ئەرشیفی عوسمانی N2 - Throughout the history of Islam, the Kurds, like the nations of the region, have played a great role in the field of religious sciences and many Kurdish scholars are among the scholars of Islam. Kak Ahmadi Sheikh (1793-1887) was the son of a great scholar and a sheikh of the Qadiri sect, Sheikh Ma'roof Nodehi. He was also an influential figure in the region and even at the level of the Ottoman Empire. Although the present generation only hears his name through his letters, other works, shrines and mosques, but because we have not searched the archives of neighboring countries and do not know what is said about his personality in their memory? Especially the archives of the Ottoman Empire, where hundreds of skeptical scholars are found. Kak Ahmadi Sheikh, both as a scholar and as a sect sheikh and an influential personality of Sulaimani and the region, has a voice and color in many issues in this archive. This research has tried to present some new information about this scholar in the shadow of the Ottoman archives, including: the names of Kak Ahmadi Sheikh in Ottoman documents, reflection and mention in newspapers and printing houses of the Ottoman state Ahmad, as well as manuscripts of his works in Ottoman archives and several other articles related to this influential Kurdish figure. CR - BOA. A.}MKT.NZD.00110.00040.001 CR - BOA.BEO.000446.033404.002 CR - BOA.HR.TO..00389.00033.001 CR - BOA.HR.TO..00550.00041.002 UR - https://doi.org/10.15182/diclesosbed.1656580 L1 - https://dergipark.org.tr/tr/download/article-file/4685206 ER -