ئەم توێژینەوەیە لە ئەزمونی شۆکی کلتوری و ڕێگاکانی خۆگونجاندنی خوێندکارانی کوردی کوردستانی عێراق لە وڵاتی بەڕیتانیا دەکۆڵێتەوە. ئامانجی توێژینەوەکە بریتیە لە خستنەڕوی لایەنێکی ژیانی ئەم خوێندکارانە کە هەستیان بە شٶکی کلتوری کردوە بەهۆی جیاوازی نێوان کلتوری کوردستانی عێراق و وڵاتی بەڕیتانیا، هەروەها دەستنیشانکردنی ئەو ڕێگایانەی کە بۆ ڕاهاتن لە ژینگەی نوێی ئەکادیمی بەکاریان هێناوە. میتۆدی توێژینەوەکە چۆنێتی ئەزمون و خاڵی هاوبەشی ژیانی خوێندکارەکان لە زاڵبون بەسەر شۆکی کلتوری دا وەک کەرەستەی سەرەکی، لە ڕێگای هەندێ پرسیاری پەیوەندیدارەوە، شیدەکاتەوە. ئەنجامەکان دەریدەخەن خوێندکارەکان بە زمان و کلتور و خەڵک و سیستەمی خوێندنی زانکۆ لە بەڕیتانیا ئاشنایەتیان لە ئاستی پیویست دا نیە کاتێک دەگەنە ئەو وڵاتە، بەڵام ئامادەیی تەواویان نیشان داوە کە تێکەڵی خەڵکی بەڕیتانیا و کلتور و زمانەکەیان ببن. هەروەها خوێندکارەکان ڕازین لە سیستەم و خزمەتگوزاریەکانی زانکۆ، ئەمەش هەلی سەرکەوتن و زاڵبون بەسەر کێشەکان دا دەڕەخسێنێت.
The present study investigates the experience of Culture Shock by Kurdish international students in the UK and the main adjustment strategies the students take to become familiar with the new culture and education system. The aim of the paper is to explore of the life of these students in terms of culture shock and the ways the students mostly use to adapt to the new academic environment. The qualitative approach of the study identifies major themes and topics shared by all five participants who were interviewed on the basis of some relevant questions. The findings indicate that unfamiliarity with the English language, culture, people and education system is the major problems; however, the Kurdish international students were ready to interact with British people and expose to the language and the culture. The students were also satisfied with the UK university teaching and service.
Primary Language | English |
---|---|
Subjects | Cultural Studies |
Journal Section | Research Articles |
Authors | |
Publication Date | November 30, 2022 |
Submission Date | October 26, 2022 |
Published in Issue | Year 2022 |