000
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی
له مێژوودا ناویان به زیندویی ماوه‌ته‌وه و هه‌میشه جێگای شانازی بوونه، جا
هۆكاری ئه‌م سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی چه‌ند سیفاتێك
له‌و كه‌سایه‌تییانه، هه‌ر له لایه‌نی به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی و دلێری و خه‌بات
و شۆڕشه‌كانییان و ...هتد. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه ده‌یبینین مێژووی كه‌ڵه پیاوی
شاری كۆیه و عه‌شیره‌تی غه‌فورییه‌كانه، كه به "حه‌مه‌ئاغا" ناسراوه،
به‌ڕاده‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی وه‌رگرتوه له‌ناو كورداندا، هه‌ر كه‌سێك به‌خشنده
و لێبورده‌یی و ئازایه‌تی لێ كۆببێته‌وه ئه‌وا ئه حه‌مه‌ئاغا وه‌سف ده‌كرێت. ئه‌گه‌رچی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌م
كه‌ڵه پیاوه سه‌رچاوه‌ی زۆرمان له‌ژێرده‌ستدا نییه، به‌ڵام هه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانی
عوسمانی وایكردوه به‌شێكی ژیانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌مان بۆ باس بكات، هه‌ربۆیه ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه‌مان پێكهاتوه له ده‌روازه و سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ركی، كه بۆ هه‌ر
ته‌وه‌ره‌یه‌كیش چه‌ند لقێكی لێده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له ده‌روازه‌دا باس له
جوگرافیای شاری كۆیه و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كۆیه له‌سه‌رده‌می حه‌مه
ئاغادا ده‌كات، وه له ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌مدا باسمان له ژیان و كه‌سایه‌تی حه‌مه‌ئاغا
كردوه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دووه‌م تیشك ده‌خاته سه‌ر شه‌ڕی (خدران) و سه‌ركه‌وتنی
حه‌مه ئاغا له ئامانجه‌كه‌یدا، هه‌رچی ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌میش ئاماژه به حه‌مه‌ئاغا
له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دوای جه‌نگه‌كه ده‌كات.
كلیله وشه: حه‌مه‌ئاغا،
به‌ڵگه‌نامه، ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كۆیه، سه‌نجه‌قی كۆیه.
IIUM
000
000
| Primary Language | English |
|---|---|
| Journal Section | Research Article |
| Authors | |
| Project Number | 000 |
| Publication Date | December 30, 2019 |
| Published in Issue | Year 2019 Volume: 4 Issue: 11 |
Nubihar Akademi is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial 4.0 International License (CC BY NC).