حه‌مه‌ئاغای گه‌وره له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا
Öz
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی له مێژوودا ناویان به زیندویی ماوه‌ته‌وه و هه‌میشه جێگای شانازی بوونه، جا هۆكاری ئه‌م سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی چه‌ند سیفاتێك له‌و كه‌سایه‌تییانه، هه‌ر له لایه‌نی به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی و دلێری و خه‌بات و شۆڕشه‌كانییان و ...هتد. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه ده‌یبینین مێژووی كه‌ڵه پیاوی شاری كۆیه و عه‌شیره‌تی غه‌فورییه‌كانه، كه به "حه‌مه‌ئاغا" ناسراوه، به‌ڕاده‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی وه‌رگرتوه له‌ناو كورداندا، هه‌ر كه‌سێك به‌خشنده و لێبورده‌یی و ئازایه‌تی لێ كۆببێته‌وه ئه‌وا ئه حه‌مه‌ئاغا وه‌سف ده‌كرێت. ئه‌گه‌رچی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه سه‌رچاوه‌ی زۆرمان له‌ژێرده‌ستدا نییه، به‌ڵام هه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی وایكردوه به‌شێكی ژیانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌مان بۆ باس بكات، هه‌ربۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان پێكهاتوه له ده‌روازه و سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ركی، كه بۆ هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌كیش چه‌ند لقێكی لێده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له ده‌روازه‌دا باس له جوگرافیای شاری كۆیه و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كۆیه له‌سه‌رده‌می حه‌مه ئاغادا ده‌كات، وه له ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌مدا باسمان له ژیان و كه‌سایه‌تی حه‌مه‌ئاغا كردوه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دووه‌م تیشك ده‌خاته سه‌ر شه‌ڕی (خدران) و سه‌ركه‌وتنی حه‌مه ئاغا له ئامانجه‌كه‌یدا، هه‌رچی ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌میش ئاماژه به حه‌مه‌ئاغا له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دوای جه‌نگه‌كه ده‌كات.
كلیله وشه: حه‌مه‌ئاغا، به‌ڵگه‌نامه، ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كۆیه، سه‌نجه‌قی كۆیه.
Anahtar Kelimeler
Destekleyen Kurum
Proje Numarası
Teşekkür
Kaynakça
- كتێب به‌كوردی• باجگر، نه‌وزاد یه‌حیا 2018: كۆی سه‌نجاق له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی دا، بڵاوكراوه‌ی زانكۆی جیهان – خانه‌ی به‌لگه‌كان، هه‌ولێر.• ته‌یب، جه‌مال فه‌تحوڵا 2008: كۆیه 1918-1958 "لێكۆڵینه‌ویه‌كی مێژوویی سیاسییه"، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی شه‌هاب، هه‌ولێر.• حه‌وێزی، طاهر أحمد: مێژووی كۆیه، به‌رگی دووه‌م/ به‌شی یه‌كه‌م ، چاپخانه‌ی نمیر، به‌غدا.• محه‌مه‌د، مه‌سعوود 2010: حه‌ماغای گه‌وره، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر.كتێب به ئینگلیزی:• Hay, W. R. 1921: Two Years in Kurdistan “Experiences Of A Political Officer 1918-1920”, Sidgwick & Jackson, London.به‌ڵگه‌نامه‌كان:• B.O.A.I.. DA..6.103.0• A_}MKT_MHM__00463_00101_001_001• BEO_001874_140494_005_002• BEO_000700_052485_002_001• BEO_000700_052485_003_001• BEO_001874_140494_003_001• BEO_001874_140494_004_001
Ayrıntılar
Birincil Dil
İngilizce
Konular
-
Bölüm
Araştırma Makalesi
Yazarlar
Yayımlanma Tarihi
30 Aralık 2019
Gönderilme Tarihi
25 Ağustos 2019
Kabul Tarihi
30 Aralık 2019
Yayımlandığı Sayı
Yıl 2019 Cilt: 4 Sayı: 11