ئەحمەدموختار جاف وەک شاعیرێکی ڕۆشنگەر و خاوەن فیکر و هزر و ئەندێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی له مێژووی ئەدەبی کوردیدا جێگای خۆی کردۆتەوه. خوێندنەوەی شیعرەکانی زۆر لایەنی ڕەوانبێژی و ڕیتۆریک و ڕەخنەییمان بۆ دەردەخات. ئەم شاعیره له کەڵک وەرگرتن له بانگهێشتدا خاوەن ئەدگارێکی واتاناسانه بووه؛ چونکه وەک ئەم لێکۆڵینەوەیه ڕوونی دەکاتەوه، زۆر ڕەهەند و لایەنی شیعری و هونەری له بانگهێشتەکانیدا بەدی دەکرێ. ئەم توێژینەوە به شێوەی تەوسیفی سەرجەم شیعره کوردییەکانی داوەته بەر پشکنین و لێکۆڵینەوه له بابەتی بانگهێشت و کارکرد و دەور و کارتێکەرییەکانی له خولقاندنی واتا و دەلالەتدا. بانگهێشت له شیعری ئەحمەدموختاردا زۆر جار به پیتی تایبەت (ئەی، ـا، یا، ه/ـه/ـینه، ئەی+ـا، ئەی+ـه/ـینه، وا) بووه و زۆر جاریش بەبێ پیت. گیاندار و بێ¬گیان و مرۆڤ و غەیری مرۆڤی بانگ کردوو. وشه/ناو/ئاوەڵناو/عیبارەت/ساڕسته/ڕسته/لێکدراو له بانگهێشتەکانیدا بەدی دەکرێ که به هەر یەکیان دەلالەتێکی تایبەتی خولقاندووه. بانگکراوەکانی ئەحمەدموختار زۆر بەربڵاوه و خوا، سروشت، نیشتمان، خەڵک، خۆی و دڵبەرەکەی و چەند کەسی تایبەت دەگرێتەوه که بۆ هەر یەکیان چەندین واتا و دەلالەت وەردەگیردرێ. شوێنی بانگهێشتەکانیش له ڕستەدا سەرەتا، ناوەڕاست، ناو دڵێ ڕستە، کۆتایی ڕستەیه که زۆرترین بانگهێشتەکانی ئەحمەدموختار له ناو دڵی ڕستەدایه.
بانگهێشت ئەحمەدموختار جاف شێواز واتاناسی لێکۆڵینەوەی ناوەرۆک
ئەحمەدموختار جاف وەک شاعیرێکی ڕۆشنگەر و خاوەن فیکر و هزر و ئەندێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی له مێژووی ئەدەبی کوردیدا جێگای خۆی کردۆتەوه. خوێندنەوەی شیعرەکانی زۆر لایەنی ڕەوانبێژی و ڕیتۆریک و ڕەخنەییمان بۆ دەردەخات. ئەم شاعیره له کەڵک وەرگرتن له بانگهێشتدا خاوەن ئەدگارێکی واتاناسانه بووه؛ چونکه وەک ئەم لێکۆڵینەوەیه ڕوونی دەکاتەوه، زۆر ڕەهەند و لایەنی شیعری و هونەری له بانگهێشتەکانیدا بەدی دەکرێ. ئەم توێژینەوە به شێوەی تەوسیفی سەرجەم شیعره کوردییەکانی داوەته بەر پشکنین و لێکۆڵینەوه له بابەتی بانگهێشت و کارکرد و دەور و کارتێکەرییەکانی له خولقاندنی واتا و دەلالەتدا. بانگهێشت له شیعری ئەحمەدموختاردا زۆر جار به پیتی تایبەت (ئەی، ـا، یا، ه/ـه/ـینه، ئەی+ـا، ئەی+ـه/ـینه، وا) بووه و زۆر جاریش بەبێ پیت. گیاندار و بێ-گیان و مرۆڤ و غەیری مرۆڤی بانگ کردوو. وشه/ناو/ئاوەڵناو/عیبارەت/ساڕسته/ڕسته/لێکدراو له بانگهێشتەکانیدا بەدی دەکرێ که به هەر یەکیان دەلالەتێکی تایبەتی خولقاندووه. بانگکراوەکانی ئەحمەدموختار زۆر بەربڵاوه و خوا، سروشت، نیشتمان، خەڵک، خۆی و دڵبەرەکەی و چەند کەسی تایبەت دەگرێتەوه که بۆ هەر یەکیان چەندین واتا و دەلالەت وەردەگیردرێ. شوێنی بانگهێشتەکانیش له ڕستەدا سەرەتا، ناوەڕاست، ناو دڵێ ڕستە، کۆتایی ڕستەیه که زۆرترین بانگهێشتەکانی ئەحمەدموختار له ناو دڵی ڕستەدایه.
Birincil Dil | Kürtçe |
---|---|
Konular | Sanat ve Edebiyat |
Bölüm | Gotarên Lêkolînî (Araştırma Makaleleri) |
Yazarlar | |
Yayımlanma Tarihi | 30 Nisan 2021 |
Gönderilme Tarihi | 9 Mart 2021 |
Yayımlandığı Sayı | Yıl 2021 Sayı: 4 |